Can Efesoy
21 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2024
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماتیو میلەر ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ڕووداوی ئەو هێلیکۆپتەرەی سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و شاندی یاوەری هەڵگرتبوو، ئێران داوای هاوکاری لە ئەمریکا کردووە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، میلەر باسی لەوە کرد کە دوای ڕووداوی هێلیکۆپتەرەکە کە ڕەئیسی و وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی تێدابوو، حکوومەتی تاران داوای هاوکاری لە ئەمریکا کردووە، بەڵام وردەکاری هاوکارییەکەی نەخستەڕوو.
میلەر ئاماژەی بەوە کرد کە بە لایەنی بەرامبەریان ڕاگەیاندووە ئامادەن پشتیوانی هەر حکوومەتێک بکەن لەم دۆخەدا و، گوتی: "بەڵام لە ئەنجامدا نەمانتوانی بەهۆکاری لۆجستی ئەم هاوکارییە پێشکەش بکەین".