Ömer Tuğrul Çam
25 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2023
برۆکسل - AA
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند بابەتێک، بەتایبەتی دوایین ڕەوشی شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل-فەڵەستین و ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان بەمەبەستی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە، سەرکردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە.
لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا کە سبەی لە بینای کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا دەستپێدەکات و بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت، بابەتە سەرەکییەکانی ڕۆژی یەکەمی لووتکەکە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆکراینا، کۆسۆڤۆ، قەرەباغ، ساحل و کۆچ دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییەی بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا خستوویانەتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکان دڵنیایی بدەن لە پشتیوانی کردنی ئیسرائیل لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل-فەڵەستین، جارێکی دیکە ئیدانەی هێرشەکانی حەماس بکەن و گفتوگۆ بکەن لەبارەی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە کە لە ژێر بۆردومانی ئیسرائیلدایە.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکان بگەن بە ڕێککەوتن لەسەر "وەستانێکی مرۆیی جەنگ یان داوای وەستانی جەنگەکە" بکەن کە دەستەبەری گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بکات بۆ غەززە.