Mehmet Alaca
10 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2022
مەکسیکۆ - AA
مۆڵەت بە سەرباز، فڕۆکە و کەشتییەکانی رووسیا درا کە لە نیکاراگوا بە مەبەستی مەشق و راهێنان یان فریاگوزاری خێرا چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن.
بەپێی بڕیارنامەیەک کە دوێنێ لە وڵاتەکەدا پەسەندکرا، سەرۆکی نیکاراگوا، دانیال ئۆرتیگا رێگە بە سەرباز و کەشتی و فڕۆکەکانی رووسیا دەدات لە کاتی روودانی باری نائاسایی یان کارەساتی سرووشتیدا ئەرکی مرۆیی و رزگارکردن و گەڕان لە وڵاتەکەیدا ئەنجام بدەن.
هەروەها حکوومەت بە مەبەستی مەشق و راهێنان و هاوبەشکردنی ئەزموونەکانیان، رەزامەندی دەربڕی لەسەر بوونی یەکە سەربازییە بچووکەکانی رووسیا لەو وڵاتە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، بە میدیای رووسی سپۆتنیک-ی راگەیاندووە، ئەو دۆخەی کە باسی لێوە دەکرێت "رۆتینیە".