گەرانەوە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی
  • جيهانسياسەت

    وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی رووسیا دەکات

    وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە میانیدا لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە.
    Zana Natık Kerem
    24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
    وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی رووسیا دەکات
    Arbil

    ھەولێر ــ AA

    ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە میانیدا لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە.

    گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن بەسەرۆکایەتی شاندێک کە لە نوێنەری وەزارەتەکانی نەوت، بازرگانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکھاتووە، سەردانی مۆسکۆ دەکات.

    بەپێی راگەیەنراوەکە، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ لەگەڵ ھاوتا رووسییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ کۆدەبێتەوە و سەبارەت بە ژمارەیەک رۆژەڤی گرنگ گفتوگۆ دەکەن.

    related_topics:
    عێراقرووسیا
    news_share

    news_share_descriptionsubscription_contact

    subscription