عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: "پابەندییە یاساییەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت جێبەجێ کردووە"
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - عێراق: "بە زووترین کات دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە کە زیانی دەیان ملیار دۆلاری بە گەنجینەی گشتی گەیاندووە".

ھیچ تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر دەستنیشان نەکراوە
دکتۆر دلۆڤان محەمەدفاتیح جەلال: "تا ئێستا لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھیچ حاڵەتێک دەستنیشان نەکراوە، گومانلێکراوێک ھەبوو بەڵام دوای پشکنین دەرچوو کە تای خوێنبەربوون نییە و نەخۆشییەکی دیکە یە، بۆیە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی دەستینیشانکردنمان نیە".

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی ئێزدییەکان لە دهۆك
لە شاری دهۆك، کۆنفرانسی "ئێزدی: ئایین، کلتوور، مێژوو و جوگرافیا" بەڕێوەدەچێت، كە بڕیارە دوو ڕۆژ بخایەنێت و، تێیدا ژمارەیەکی زۆر توێژینەوەی زانستیی کە لەلایەن زانکۆکانی ھەرێم و ١١ وڵاتی جیھان ئامادە کراون، بەشداربن.