عێراق

دوای سێ ڕۆژ ئاگری دارستانەکانی هەڵەبجە کۆنتڕۆڵ کرا
ماوەی سێ ڕۆژبوو بە هۆکارێکی نادیار، ئاگر لە بەشێک لە دارستانەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتبوویەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەرگریی شارستانی و هاووڵاتیانی خۆبەخش هەوڵی کوژاندنەوەیان دا.

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکاربوو

وەزیری وزەی سووریا بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی نەوت و ئاو لە بەغدایە
- وەزیری وزەی سووریا، محەمەد بەشیر کە ئێستا بە سەردانێک لە بەغدایە، پرسی دووبارە نۆژەنکردنەوەی ھێڵی بۆری نەوتی کەرکووک ـ بانیاس، ھەروەھا پرسی ئاو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.

پشتێنەی سەوزاییی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
- بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، هێمن سەید موراد: "پشتێنەی سەوزایی بە هەشت قۆناغ بە چوار دەوری هەولێر دروستی دەکرێت بە پانی دوو کیلۆمەتر، هەروەها بازنەی ناوخۆیی درێژییەکەی ٨٢ کیلۆمەترە و بازنەی دەرەکییەکەی درێژییەکەی ٩٢ کیلۆمەترە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق: "بەردەوامین لە پەرەپێدان بە بەرھەمھێنانی کارەبا"
- سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی کردنەوەی یەکەیەکی تۆڕباینی غاز لە وێستگەی وەبەرهێنانی غازی بەسمایە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، ڕایگەیاند کە بەردەوامن لە پەرەپێدان بە بەرھەمھێنانی کارەبا.

عێراق و ئێران ھاریکاری و ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد
- ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی و ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی لاریجانی ھاریکاری و ھەماھەنگییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.