Ahmet Dursun
18 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2026
ئۆپه‌راسیۆنە بازرگانیيه دەریایییەکانی بەریتانیا (UKMTO) بڵاوی كرده‌وه، کەشتیەک لە گەرووی هورمز بە تەنێکی نەناسراو پێکراوە.
لە ڕاگەیاندراوێکی UKMTOدا ئاماژە بەوە کراوە لە گەرووی هورمز تەنێکی نەناسراو به‌ر ژووری بزوێنەری کەشتیەک كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها له ڕاگهیاندراوهكهدا باس له‌وه كراوه لە نێوان تیمی كه‌شتیه‌كه‌دا چه‌ند کەسێك بێسەروشوێن بوون، چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌شیان لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی عومانەوە ڕزگار كراون.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.