Nuran Erkul Kaya
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌ز رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ كه‌شتیی قانوونی كه سێیه‌مین كه‌شتی هه‌ڵكۆڵین و به‌دواداگه‌ڕانی توركیایه، بۆ ده‌ریای ره‌ش ره‌وانه ده‌كه‌ین".
فاتیح دۆنمه‌ز له میانی به‌شدارییكردن له رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردنی كه‌شتیی قانوونی كه سێیه‌مین كه‌شتی هه‌ڵكۆڵین و به‌دواداگه‌ڕانی توركیایه، بۆ ده‌ریای ره‌ش له به‌نده‌ری حه‌یده‌رپاشا گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
دۆنمه‌ز به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ كه‌شتیی قانوونی بۆ ده‌ریای ره‌ش ره‌وانه ده‌كه‌ن، گوتی: "كه‌شتییه‌كه ره‌وانه ده‌كه‌ین بۆ به‌نده‌ری فیلۆس له زۆنگوڵداك. كه‌شتیی قانوونی له مانگه سهرهتایییهكانی٢٠٢١ ده‌ست ده‌كات به یه‌كه‌مین كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له كێڵگه‌ی گازی ساكاریا".
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه با هیچ لایه‌نێك وانه‌زانێت كه ئه‌وان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست وه‌ستاون و كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردوون، و رایگه‌یاند: "شه‌ش هه‌زار مه‌تر هه‌ڵكۆڵینی كانی سهلجوكڵو-١ له‌لایه‌ن كه‌شتی یاڤوزهوه ته‌واوكراوه. هه‌واڵی خۆشمان وه‌رگرتووه له‌و كارهكانهی ئه‌نجاممان داون. خوا یار بێت له‌م نزیكانه گه‌ڕان و پشكنینی دیكه‌یش له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".