Sibel Morrow
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤١ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٤١ دۆلار و ٢٠ سه‌نت و به ٤١ دۆلار و ٧٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٨:٤٣دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥٧ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤١ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٥٠ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤١ دۆلار و ٧٠ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٠٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ١٣ سه‌نت بۆ ٤٠ دۆلار و ٨٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.