Merve Özlem Çakır,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئابووریی توركیا ئه‌و قۆناغه بهرزونزمییهی تێپه‌ڕاندووه بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به هیچ هاوكارییه‌كی ده‌ره‌كی بێت. رایگه‌یاند: "ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هێنراوه‌ته ئاراوه، هیچ راستییه‌كی تێدا نییه‌و ئۆپه‌راسیۆنێكی فیكرییه كه ئامانجه‌كه‌ی روون و ئاشكرایه".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه چه‌ندین جار جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه توركیا به خستنه‌گه‌ڕی توانای دیسپلینی دارایی له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌رزه‌كان و ڕێژه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بێ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له رووی پشتیوانی ته‌كنیكی و قهرزپێدانهوه به كاره‌كانی هه‌ڵستاوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌وانه‌ی باس له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن لێدوانی ناژیرانه ده‌ده‌ن و تیایدا هاتووه: "به خه‌مباری و سه‌رسوڕماویه‌وه ده‌بینین كه ئه‌وانه‌ی 'قه‌یران' و ئابووری توركیا به‌پێی چاوه‌ڕوانییه‌كانیان نه‌بوو بێهیوایانه درۆ و قسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانیان گه‌یشتۆته چ ئاستێك.
سه‌رباری ئه‌و توانایه، ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هێنراوه‌ته ئاراوه، هیچ راستییه‌كی تێدا نییه‌و ئۆپه‌راسیۆنێكی فیكرییه كه ئامانجه‌كه‌ی روون و ئاشكرایه. دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان شانۆگه‌ری سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌درۆخراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی رق و كینه‌یان به‌رانبه‌ر روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی توركیا، ته‌نها یه‌ك هۆكاری هه‌یه. ئه‌ویش زیان گه‌یاندنه به حكوومه‌تی توركیا. بابه‌ته‌كه بابه‌تی زیانگه‌یاندنه به ئابووری و گه‌لی توركیا. ئه‌م حاڵه‌ته رۆحییه نه‌خۆشه گه‌یشتووه‌ته ره‌هه‌ندێكی مه‌ترسیدار".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، ئابووریی توركیا به‌هێزه و گوتی، "ئابووریی توركیا ئه‌و قۆناغه بهرزونزمییهی تێپه‌ڕاندووه بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به هیچ هاوكارییه‌كی ده‌ره‌كی بێت و ئه‌و قۆناغه هاوسه‌نگییه‌ی كه وه‌ریگرتووه به سه‌ركه‌وتوویی درێژه‌ی پێده‌دات. به‌هێزبوونی ئابووری به‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر و به ستراتیژه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێت".