Mehmet Akif Parlak,123
12 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
ئورفا – AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا،به ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه له باكووری سووریا ده‌ستی پێكردووه، دوای ئه‌وه‌ی له شه‌وی رابردووه‌وه ئامانجه‌كانی تیرۆر له گرێ سپی تۆپباران ده‌كران، به‌یانی ئه‌مڕۆ بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه.
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه له لایه‌ن سوپای توركیا له‌گه‌ڵ سوپای نیشتمانیی سووریا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش ئه‌نجام ده‌درێت، دوای ئه‌وه‌ی له نیوه‌شه‌وه‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی تیرۆر تۆپباران ده‌كران، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپبارانه‌كه كه‌مبۆوه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به درێژایی شه‌و یه‌كه‌كانی سوپای توركیا و ئه‌ندامانی سوپای نیشتمانیی سووریا له چه‌ند خاڵێكی جیاوازه‌وه چوونه‌ته گرێ سپی.
چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یش له ناوجه‌رگه و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی گرێ سپی بۆ رێگه‌گرتن له تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و بۆردومانكردنی ئامانجه‌كان به فڕۆكه تایه و گازوایل ده‌سوتێنن.
بهمهۆیهیشهوه دووکەڵ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی تەنیوە.
له باشووری رۆژئاوای گرێ سپی-یش ناوبەناو ده‌نگی تەقە ده‌بیسترێت.