Mohamad Misto,Adham Kako,123
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
گرێ سپی – AA
وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای حكوومه‌تی كاتی سووریا، سه‌لیم ئیدریس به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی رزگاركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه له ده‌ست رێكخراوه تیرۆریسته جوداخوازه‌كان، رایگه‌یاند "ئێمه دژبە گه‌لی كوردی شكۆمه‌ند ناجه‌نگین. گه‌لی كوردیش ئازاری زۆری كێشاوه به ده‌ست چه‌ته‌كانه‌وه".
سه‌لیم ئیدریس له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای توركیا به پشتیوانی سوپای نیشتمانیی سووریا به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامه كه نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه و گوتی: "ئه‌م چه‌تانه هاووڵاتییانی سڤیل ده‌كه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانیان. ئێمه دژبە گه‌لی كوردی شكۆمه‌ند ناجه‌نگین. گه‌لی كوردیش ئازاری زۆری كێشاوه به ده‌ست چه‌ته‌كانه‌وه".
ناوبراو زۆر به‌توندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاووڵاتییانی سڤیل كراونه‌ته ئامانج و گوتی: "هه‌رگیز ئه‌و ده‌نگۆیانه قبوڵ ناكه‌ین و دوورن له راستییه‌وه. ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌جه‌نگین تاكو گه‌له‌كه‌مان له ده‌ست چه‌ته‌كانی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه رزگار بكه‌ین. وه‌ك سوپای نیشتمانیی سووریا عه‌ره‌ب، كورد، توركمان و گه‌لی سووریا به موسڵمان و كریستیانه‌وه به برای خۆمان ده‌زانین. ئه‌وان گه‌لی ئێمه‌ن و خۆشه‌ویستی و رێزی بێپایانمان بۆیان هه‌یه".
- "جه‌نگ له گۆڕه‌پانه‌كه به‌رده‌وامه"
وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای حكوومه‌تی كاتی سووریا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وره‌ی سه‌ربازه‌كانیان به‌رزه و گوتی: "دووچاری قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی چه‌ته‌كان و ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بی و وڵاتانه‌ی دیكه ده‌بین كه پشتگیری چه‌ته‌كان ده‌كه‌ن. ده‌نگۆی كردنه ئامانجی هاووڵاتی سڤیل له لایه‌ن ئێمه‌وه سه‌رله‌به‌ری درۆیه. به هۆی شكستهێنانیان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ هه‌وڵ ده‌ده‌ن رای گشتی به‌هه‌ڵه‌دا به‌رن. جه‌نگ له گۆڕه‌پانه‌كه به‌رده‌وامه. زیاتر له ٨٩ گوندمان رزگار كردووه. جه‌نگاوه‌رانی سوپای نیشتمانیی سووریا گه‌یشتوونه‌ته رێگای M4. له رۆژئاوای منبج ده‌ستمان به‌سه‌ر تانكێكی رژێمدا گرتووه. له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ژماره‌یه‌ك زۆر پارچه چه‌ك و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری سه‌ربازی له‌و ناوچانه دۆزراونه‌ته‌وه كه رزگاركراون".