Ömer Koparan
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
سه‌رێ كانی - AA
له شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا له لایه‌ن توركیاوه كۆنترۆڵكراوه، تونێلێك وێنه‌گیرا كه له لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌وه هه‌ڵكه‌ندراوه.
له‌و تۆماره ڤیدیۆییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تونێله‌كه به‌ره‌و سنووری توركیا كراوه‌ته‌وه.
تونێله‌كه كه ئاژانسی ئانادۆڵو وێنه‌ی گرتووه و ده‌وری ناوه‌ندی سه‌رێ كانی داوه، له‌نێو كۆگایه‌كدا هه‌ڵكه‌ندراوه.
تونێله‌كه به په‌یژه نزیكه‌ی 13 مه‌تر بۆی ده‌چیته خواره‌وه و سێ مه‌تر به‌رزه و دوو مه‌تر و نیویش فراوانه.
پێكهاته‌ی تونێله‌كه كه ده‌روازه‌كه‌ی له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی-یه و تا سنووری توركیا درێژ ده‌بێته‌وه، تۆڕی جاڵجاڵۆكهت وه‌بیردێنێته‌وه.
تونێله‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌روازه‌ی هه‌یه و چه‌ندین لقی لێبووه‌ته‌وه كه به درێژایی چه‌ندین كیلۆمەتر به شوێنه جیاوازه‌كانی شارۆچكه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
دروستكردنی تونێله‌كه درێژه‌ی هه‌بووه و له هه‌موو 10 مه‌ترێكدا ههواییهك و شوێنی پشوودانی هه‌یه.