Burak Karacaoğlu,Ömer Koparan,Eşref Musa
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
سه‌رێ كانی - AA
سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، یه‌په‌گه دوێنێ له ناوچه‌ی سه‌رێ كانی له سنووری سووریا-توركیا، ته‌قه‌ی له سه‌ربازانی سوپای میللی سووریا كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن كراوه له نێوان توركیا و ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ئارام له ماوه‌ی ١٢٠ كاتژمێردا، به‌ڵام چه‌كدارانی یه‌په‌گه سه‌ربازانی سوپای میللی سوریایان كرده ئامانج.
دوێنێ به‌یانی له ئاكامی هێرشی یه‌په‌گه به چه‌كی قه‌ناس، سێ سه‌ربازی سوپای میللی سووریا برینداربوون.
سه‌ربازه برینداره‌كانی سوپای میللی سووریا له سه‌رێ كانی-یه‌وه گوازرانه‌وه بۆ شارۆچكه‌ی جهیلانپناری ئورفا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، له تویتێكدا كه له هه‌ژماری خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: ''له كاتێكدا رێككه‌وتن سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام به ته‌واوی له لایه‌ن سوپای توركیاوه جێبه‌جێ ده‌كرێت، تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی له ماوه‌ی ٣٦ كاتژمێری رابردوودا ١٤ ده‌ستدرێژی/هێرشیان ئه‌نجامداوه''.