Tevfik Durul
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ى كه كه ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتوون له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له سووریا.
دوای ئه‌وه‌ی پێنس له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازی لێكرا، له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی رێكخست.
پێنس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتوون له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له سووریا و رایگه‌یاند: ''ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی بۆ ١٢٠ كاتژمێر راده‌گیرێت''.
مایك پێنس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا و ئه‌مریكا گه‌یشتنه هاوڕایی ته‌واو له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ، گوتيشی: "(لەماوەی ١٢٠ کاتژمێری ئاگربەستدا) ئەمریکا، یەپەگە لە ناوچەی ئارام دەکشێنێتەوە. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی ١٢٠ كاتژمێری داهاتوودا ده‌سته‌به‌ری كشانه‌وه‌ی (یه‌په‌گه) بكه‌ین. ئه‌وه ده‌ستیپێكردووه''.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێنس، باسی له‌وه كرد كه یه‌په‌گه دڵنیایی داوه‌ته ئه‌وان له‌سه‌ر ده‌رچوون له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر توركیا، رایگه‌یاند: ''له ماوه‌ی ١٢٠ رۆژدا سزای نوێ نابێت. هه‌ر كاتێ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌سته‌به‌ركرا سزاكانیش هه‌ڵده‌گیرێن''.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس رایگه‌یاند توركیا و ئه‌مریكا گه‌یشتنه هاوڕایی له‌سه‌ر ته‌واو له‌ناوبردنی داعش له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.