ئورفا
ماڵی (حاجی بانلار) کە یەکێکە لە نموونە جوانەکانی مێژووی تەلارسازی لە ئورفا، نزیکەی ٢ ساڵە لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی، بووە (مۆزەخانەی مەتبەخ). کە تیایدا تەندوور، ھۆڵی خواردن و بووک، کلتووری خواردن و مێژووی ژیانی ئورفا سەرەنجی گەشتیاران رادەکێشێت.
بەرپرسانی ئەو مۆزەخانەیە، ئاماژە بە رێژەی زۆری گەشتیاران دەدەن بۆ مۆزەخانەکە:" لەماوەی ٤ مانگی رابردوو ٢ ھەزار و ٢٦٦ گەشتیار سەردانی مۆزەخانەی مەتبەخی کردووە. ھەروەھا رابەرانی گەشتی بە کۆمەڵیش سەردانی ئەوێیان کردۆتە وێستگەیەک بۆ ئەوەی گەشتیارانیان بەو مۆزەخانەیە دڵخۆش بکەن".
ئەحمەد ئەشرەف فەقیبابا سەرۆکی شارەوانی ئورفا، ئاماژە بە دەوڵەمەندی مێژوویی، کلتووری ئەو شارە دەکات. لەھەمان کات فەقیبابا لەبارەی زۆری ژمارەی مۆزەخانەکان لەو شارە دەڵێ:" کەمێکی ماوە شارەکەمان ببێتە شاری مۆزەخانەکان. مۆزەخانەی شار، مۆزەخانەی شوێنەوارەکان، مۆزیک، مۆزایک، مەتبەخ و ھونەری کاری دەستی، دەیسەلمێنێ کە ئەم شارە شاری مۆزەخانەکانە. ئامانجمان گواستنەوەی رابردووە بۆ داھاتوو، پاراستنی مێژوو و کلتووری خۆمانە".