Sertaç Bulur
16 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئەرەنی لە وەرزی زستاندا راگەیاند.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بە ئامانجی بنەبڕکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و لە چالاکی خستنی ئەو تیرۆرستانەی لە ناوچەکەدا هەن لە پارێزگای هەکاری و لە دۆڵی کازان و کوێستانی هان، ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-٤ شەهیدی کۆماندۆی جەندرمە، ملازم ئیبراهیم دۆغو دەستی پێ کرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەزار و ٢٤٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەشداردەبن کە دابەشکراون بەسەر ٨٠ تیمدا.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا باس لەوەش کراوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن لە وەرزی زستاندا بە ئامانجی لەناوبردنی تیرۆر و بە هاوکاری هاووڵاتییان بەشێوەیەکی پێداگرانە بەردەوامن.