Fırat Taşdemir
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئۆپەراسیۆنی شەنیایڵا هەورەبروسکە-٩ی بە بەشداری هەزار و ٢٢ کارمەندی ئەمنیی لە مووش، بینگۆل و دیاربەکر دەست پێ کرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز له رۆژه‌ڤی وڵات و له چالاكی خستنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له ناوچه‌كه بن.
ئاماژه بهوەیش كراوه کە هەزار و ٢٢ كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان له كۆماندۆ، هێزی تایبه‌ت و گوندپارێز به‌شدارن لەو ئۆپەراسیۆنەدا.
هەروەها باس لەوە کراوە کە تا ئەمڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هەورەبروسکە ١-٢-٣-٤-٥-٦-٧-٨دا، ٣٨ تیرۆریست له چالاكی خراون، ٢٢ کەس کە هاوکارییان کردووەن دەستگیرکراون، ٨٠ ئەشکەوت، پەناگە و کۆگا خاپوور کراون، هەروەها دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی، خۆراک و پێداویستی ژیاندا گیراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر بەردەوامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌وره‌بروسكه کراوەتەوە بەشێوەیەکی پێداگرانه و پشتیوانی گەل.