Mustafa Güngör,123
17 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2019
ئیزمیر – AA
له قه‌زای چه‌شمه-ی پارێزگای ئیزمیر، ٣١٤ كۆچبه‌ر ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیان ده‌دا به رێگای نایاسایی بچنه وڵاتی سێیه‌م.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌له‌مێكی چوپیان له سنووره ئاوییه‌كانی كاراعهبدوڵڵا بورنو له قه‌زای چه‌شمه راگرت و هه‌ر ٨٦ كۆچبه‌ره‌كه‌ی ناو به‌له‌مه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه ٣٩یان ئه‌فغانستانی، ٤١یان سووری، سێیان یه‌مه‌نی، دووانیان فه‌ڵه‌ستینی و یه‌كێكیان عێراقی بوو.
تیمه‌كان له سنووره ئاوییه‌كانی شارۆچكه‌ی چهشمهش ١٨٢ كۆچبه‌ری دیكه‌یان ده‌ستگیركرد كه ١٠٦یان سووری، ٣٦یان ئه‌فغانستانی، ٣٢یان فه‌ڵه‌ستینی، سێیان گابۆنی، دووانیان یه‌مه‌نی، یه‌كێكیان كۆنگۆیی، یه‌كێكیان سۆماڵی و یه‌كه‌كه‌ی دیكه‌یشیان میسری بوو.
هه‌روه‌ها له سنووره ئاوییه‌كانی تۆپ بورنوش ٤٦ كۆچبه‌ری سووری ده‌ستگیركران.
تیمه‌كان هه‌ر ٣١٤ كۆچبه‌ره نایاساییهكهیان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كرده‌وه.