İsa Toprak
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی پارتی داھاتوو، ئەحمەد داودئۆغڵو لە یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەیدا بە سەرۆکی گشتیی ھەڵبژێردرا.
داودئۆغڵو، لەو کۆنگرەی کە لە ناوەندی کۆنگرەی ئالتنپارک و لە ژێر درووشمی "داھاتوو بۆ تۆیە، داھاتوو بۆ تورکیایە" بەڕێوەچوو و تاکە کاندیدی سەرۆکی گشتی بوو، سەرجەم دەنگە دروستەکانی بردەوە.
لە کۆی ھەزار و ١٠ بەشداربووی کۆنگرە، ٨٤٢ کەسیان دەنگیان دا کە ١٣ دەنگ پووچەڵ بوو. ئەو ٨٢٩ دەنگە سەرجەمیان بۆ ئەحمەد داودئۆغڵو بوون و بەمەش ناوبراو لەیەکەم کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەیدا بە سەرۆکی گشتی ھەڵبژێردرا.