Rewa Mahmut Hasan
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ AA
دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە شاری ئیستانبوڵ، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرەتا ئەردۆغان سوپاسی هاووڵاتیانی کرد کە چوون بەدەم داواکەیەوە چوون و سەرجەم دراوە بیانیەکانیان گۆڕیوەتەوە بە لیرەی تورکی و گوتی: "سوپاسی هەڵوێستی هاووڵاتیانی وڵاتەکەم دەکەم لەسەر ئەو هەڵوێستەی نواندیان لەبارەی گۆڕینەوەی دراوەکانیان بۆ لیرە. زۆر زۆر سوپاسی ئەو کارەی گەلەکەم دەکەم، بەڵام ئایا ئەمە بەسە؟ بەرای من دەبێت گەلەکەم گەرمتر بەدەم ئەم داوایەوە بێت".
لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئەردۆغان رایگەیاند کە نابێت چیتر گەل رێگا بە کۆمەڵە کەسانێکی بدەن بەکاریان بهێنن و گوتی"نابێت چیتر گەلەکەم رێگە بدات بە (لۆبیەکانی سوو)چونکە لۆبیەکانی سوو بەدوای کێبرکێی شتێکەوەن.. لەرێی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی خۆیانەوە نا، لەسەر پارەی خەڵکی، سەرچاوی خەڵکی بە قازانجی خۆیان بەکاردەهێنن و دواتر شانازی دەکەن پێیەوە. بەداخەوە (سوو) لەسەر بنەمای بەدەستهێنانی پارە بە ئاسانی جێگیر کراوە، هەر بۆیە لەو بڕوایەدام کە بانکی ناوەندی و حکوومەتەکەشمان لە قۆناغی دواتردا بە هەستیاریەوە مامەڵە دەکات و هاوکاتیش بانکی حکوومیش دەبێت پێش بەمە دەگرێت".
ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکان کرد بۆگۆرانکاری دەستووری و لەوبارەیەوە گوتی: "ئێستا وەزیرە بەرێزەکان لە نێوان خۆیاندا رێککەوتوون. دواتریش قۆناغی کۆمیسیۆن و پەرلەمانیە. لەوێش وا دەزانم پاکێجێکی ٢٠ ماددەیی، دوای تێڕامان و گفتوگۆکردن لەسەری دێتە لای ئێمە. ئێمەش هەڵسەنگاندنی خۆمانی بۆ دەکەین و بێ هیچ دواخستنێک ئەم کارە دەبەینە بەردەم ئیرادەی گەل".
سەرکۆماری تورکیا باسی لە هەنگاوەکانی داهاتوو کرد بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بۆ زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس لەناو دەزگا حکوومی وئەهلیەکاندا و گوتی: "هەڵبەت هەنگاوێکی لەو چەشنە بە ئاراستەی هێورکردنەوەی بازار و دۆزینەوەی رێگە چارەی بێکاری ٥٠٠ هەزار لەکەرتی تایبەت و ١٠٠ هەزار لەکەرتی حکوومی کە سەرجەمیان ٦٠٠ هەزارن کارێکی باشە و لەو بڕوایەدام لەماوەی ٩ مانگدا کەرتی تایبەت ئەم هەلە دەقۆزێتەوە و بەم جۆرەش کار بۆ ٥٠٠ هەزار کەسی بێکار دەدۆزرێتەوە و لەرێگەی İŞKUR یشەوە ١٠٠ هەزار کەس لە دەزگای حکوومی دەخرێنە سەر کار، ئەمەش دەکرێت بکرێتە هەنگاوێکی باش کە لە قۆناغی راگوزەردا سوودی لێ ببینرێت".