Mehmet Şah Yılmaz
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌رمینیا بۆسه‌ر یه‌كه مهدهنینشینهكانی ئازه‌ربایجان له هێڵی سنووری نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند "به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ئه‌رمینیا ده‌كه‌ین كه بووه هۆی پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان و گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، حامی ئاكسۆی به شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌م به‌یانییه‌ی ئه‌رمینیا بۆسه‌ر ئازه‌ربایجان.
له وهڵامهكهدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ئه‌رمینیا ده‌كات كه بووه هۆی پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان و گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، نووسراوه "توركیا به‌ته‌واوی پشتگیری ئازه‌ربایجان ده‌كات. ئازه‌ربایجان چۆنی بووێت، ئاوا پشتگیری ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، گیانیان له‌ده‌ستداوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران خوازراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه فه‌رمانده‌یی سوپای ئازه‌ربایجان به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان، بڕیاری دا كه له سه‌رجه‌م هێڵه‌کانی سنوور هێرشی پێچه‌وانه ده‌ست پێ بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "یه‌كه‌كانی تانك، مووشه‌ك و تۆپهاوێژ به پشتیوانی فڕۆكه‌كان؛ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز، دامه‌زراوه و ئامێری سه‌ربازیی ئه‌رمینیای له‌سەر هێڵی سنوور و قوڵایی به‌رگریدا ده‌ست نیشان كرد و كرده ئامانج. له ناوچه جیاكانی هێڵی سنووردا، ١٢ مووشه‌كی فڕۆكهشكێن تێكشكێندران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هەروەها تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هەلكۆپته‌رێكی جه‌نگیی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه له ناوچه‌ی ته‌رته‌ر خراوه‌ته خواره‌وه و تیمی فڕۆكه‌وانی هەلیكۆپته‌ره‌كه زیندوون.