Sarmand Hameed
25 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
وان - AA
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری وان رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ٣٣ کۆچبەری نایاسایی بە رەگەز ئەفغانییان دەستگیر کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندن کە یەکەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمە لە قەزای باشکالە سەر بە پارێزگای وان ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراویان وەستاندووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە لەدوای پشکین، دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلەکە ٣٣ هاووڵاتی ئەفغانی هەڵگرتووە کە هەشتیان منداڵان و بەشێوەی نایاسایی هاتبوونە نێو خاکی تورکیاوە.
لەدوای ئەنجامدانی پسکنینی پزیشکی پێویست بۆ دەستگیرکراوەکان، سەرجەمیان گوازرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی وان بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری پێویست.