Abdullah Söylemez
09 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2022
ئاگری - AA
لە پارێزگای ئاگری خۆرهەڵاتی تورکیا ٢٢٧ کۆچبەری بەڕەگەز ئەفغانی کە بەڕێگەی نایاسایی هاتبوونە ناو تورکیاوە بە فڕۆکە گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکەیان.
هەوڵەکان بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی پێشتر لە پارێزگاکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون، بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەدا ٢٢٧ کۆچبەر بە سێ گرووپ لە رێگەی هۆکارەکانی گواستنەوەی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگاکە گەیەندرانە فڕۆکەخانەی ئەحمەدی خانی ئاگری.
کۆچبەرەکان دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانەوە رێکارەکانی گەشتکردنیان جێبەجێکرا لە ژێر چاودێری تیمەکانی جەندرمە رادەستی کارمەندانی فڕۆکەی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەفغانستان کران.
فڕۆکەکە دوای ئەوەی رێکارەکانی فڕینی تەواو بوو بەرەو فڕۆکەخانەی پایتەختی ئەفغانستان کابول بەڕێکەوت.
بەم شێوەیە لە ماوەی دوو رۆژدا ٤٥٤ کۆچبەری نایاسایی بە رەگەز ئەفغانی لە رێگەی فڕۆکەوە نێردراونەتەوە وڵاتەکەیان.