Cankut Taşdan
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه كه له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندا بوون، به هاوكاری خێزانه‌كانیان قایل كران و خۆیان راده‌ستكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بلاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "له كاتێكدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به ده‌ستهاتوون، چاره‌سه‌ری رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه خێرابووه و هه‌ڵاتن و خۆبه‌ده‌ستدانه‌وه‌ی له ناو رێكخراوه‌كه‌دا زیادیكردووه. دوو تیرۆریست كه له گونده‌واری وان چالاكیان ئه‌نجامداوه و له لیستی خۆڵه‌مێشی داواكراواندا بوون و بڕی ٣٠٠ هه‌زار لیره وه‌ك پاداشت له‌سه‌ریان دانرابوو، به هاوكاری خێزانه‌كانیان قایل كران و خۆیان راده‌ستی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه كرده‌وه".