Mümin Altaş
21 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن گەمارۆ-٢٣ ئەفسەری پلەدار ئومەت ئوفاجکی، بە بەشداری ٦٢٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بەئامانجی بنەبڕکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و لە چالاکی خستنی ئەو تیرۆرستانەی لە ناوچەکەدا خۆیان حەشارداوە لە قەزای لیجە سەربە پارێزگای دیاربەکر ئۆپەراسیۆنی ئەرەن گەمارۆ- ٢٣ شەهیدی جەندرمە ئەفسەری پلەدار ئومەت ئوفاجک دەستی پێ کرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٦٢٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بەشدارن کە بەسەر ٣٩ تیمدا دابەش کراون.
لە یەکەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەشدا، تیمەکان ١٩ شوێنی گومانلێکراویان پشکنی و لە ئاکامدا، پێنج کیلۆ و ٢٤٧ گرام ماریجوانا و ٤٠٧ هەزار و ٥٠٠ رەگی شەدانە دەستیان بەسەردا گیرا.