Mehmet Tosun
26 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (MİT) لە ئۆپەراسیۆنێکدا ١١ تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگەی لە منبج باکووری سووریا لەچالاکی خست.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، میت خاڵی پەڕینەوەی ئەو تیرۆریستانەی دۆزیوەتەوە کە بە مووشەک و هاوەن هێرش دەکەنە سەر ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات.
میت دوای بەدواداچوونکردن بۆ پەناگەکانی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە لە منبج، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای تورکیا بەدواداچوون و چالاکیی سیخوڕیی هەستیاری ئەنجام دا.
دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا دوێنێ لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا بۆ سەر ئەو خاڵانەی لە هێڵی منبج دیاریکردبوون، ١١ تیرۆریستی لەچالاکی خست و کەمپێکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگەی لەناو برد.