Mustafa Ünal Uysal
28 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2024
مێرسین - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە مێرسین، نۆ گومانلێکراو دەستگیرکران و بە بڕیاری دادگا شەشیان دەستبەسەرکران.
بەپێی ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانەی لە ڕابردوودا لە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاکیان ئەنجامداوە و لەژێر ڕۆشنایی ئایدۆلۆجی ڕێکخراوەکەدا خەڵکیان کۆکردووەتەوە و هەوڵیشیانداوە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵبێن.
لە ئەنجامی بەدواداچوونەکاندا ناونیشانی گومانلێکراوەکان دەستنیشان کرا و ئۆپەراسیۆن کرایە سەریان و نۆ گومانلێکراو دەستگیرکران.
دوای ڕێکاریە یاساییەکان، گومانلێکراوان گواسترانەوە بۆ دادگا و شەشیان لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا و سیانیشیان سنوورداش کرانەوە.