23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه، له‌و كرده‌وه خۆكوژییه‌ی كه به‌دووریی ٢٠٠ مه‌تر له باره‌گای مانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئانادۆڵو سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزی ئه‌ركی توركیا له سۆماڵ، روویداوه، هاووڵاتییه‌كی سۆماڵی گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م زانیارییانه سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه خراونه‌ته‌ڕوو:
"له‌و كرده‌وه خۆكوژییه‌ی كه به‌دووریی ٢٠٠ مه‌تر له باره‌گای مانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئانادۆڵو سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزی ئه‌ركی توركیا له سۆماڵ، روویدا، هاووڵاتییه‌كی سۆماڵی گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه برینداربوو. له‌و هێرشه ناپاكانهیهدا بنكه‌ی سه‌ربازیی ئانادۆڵو و سه‌ربازانمان زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه. له‌كاتێكدا كه به توندترین شێوه رێكخراوی تیرۆریستیی و پشتیوانانیان به نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین كه ئه‌م په‌لاماره نزمه‌یان ئه‌نجامداوه، سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی سۆماڵ ده‌كه‌ین. خوشك و برا سۆماڵییهكانمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تیرۆر به ته‌نها جێناهێڵین".