Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
24 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی، رایگه‌یاند "تاهه‌تایه ده‌رگای ئهرشیفهكانمان له‌سه‌ر پشته بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به دوای راستیدا بگه‌ڕێن. ئێمه شتی شاراوه‌مان نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی سیمپۆزیه‌می به‌ره‌وپێشبردنی ئهرشیڤهكانمان و رۆڵی له دیدگا و لێكۆڵینه‌وه مێژووییهكانماندا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتارهیهكهیدا ئه‌ردۆغان گوتی: "٣٣ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌ڵگه و هه‌شت ملیۆن ده‌فته‌ری ئه‌رشیفی عوسمانی و ١٩ ملیۆن به‌ڵگه و دوو ملیۆن ده‌فته‌ری ئه‌رشیفی كۆمار به دیجیتاڵ كراون".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌رشیفی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان جگه له په‌رله‌مان و هه‌واڵگریی، چیتر به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت. بۆ له‌مه‌ودوا به‌ڵگه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان به هه‌ستیاریی باووباپیرانمان ده‌پارێزین و هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
گوتیشی: "دیاره كه كێ ٢٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی رواندای ئه‌نجامدا و ٨٠٠ هه‌زار مرۆڤی كوشت. ئه‌نجامده‌رانی ئه‌مه فه‌ڕه‌نسییه‌كان بوون. (كه‌چی) فه‌ڕه‌نسییه‌كان دێن و سه‌ركۆنه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمارمان دامه‌زرا له سه‌رده‌می تاك حزبییدا سیاسه‌تێكی له راده‌به‌ده‌ر هه‌ڵه سه‌باره‌ت به پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به رابردوویه‌وه په‌یڕه‌وكرا. عه‌قڵییه‌تێكی نه‌زۆك كه ویستوویه‌تی مێژووی تورك له مێژوویه‌كی به‌رته‌سكدا زیندانیی بكات و عوسمانیی ره‌ت بكاته‌وه، سه‌لجوقی پشتگوێ بخات و سه‌رجه‌م شارستانێتیی ئیسلامیی بكاته دوژمن، داتاشراوه".
له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی به‌ناو كۆمه‌ڵكوژی ئهرمهنییشهوه گوتی: "تاهه‌تایه ده‌رگای ئهرشیفهكانمان له‌سه‌ر پشته بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به دوای راستیدا بگه‌ڕێن. ئێمه شتی شاراوه‌مان نییه".
راشیگه‌یاند "ئه‌وانه‌ی كه له رێگه‌ی كێشه‌ی ئه‌رمه‌نی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسیی به توركیا بڵێنه‌وه، سه‌رجه‌میان خاوه‌نی مێژوویه‌كی خوێناوین".
دواتر گوتی: "كاتێک بنكۆڵی ته‌واوی كۆمه‌ڵكوژی، جینۆساید، ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌كان ده‌كه‌یت، ئه‌وانه به‌دیده‌كه‌یت كه ئه‌مڕۆ دژبە ئێمه "كۆمه‌ڵگوژی، دیموكراسی و ئازادیی"ده‌ڵێنه‌وه".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "تا ئێستا هیچ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێك به به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌رشیفی نه‌یتوانیووه ئه‌و ده‌نگۆیانه بیسه‌لمێنێت كه له‌باره‌ی دۆزی ئه‌رمه‌نییه‌وه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "ده‌زانین كه كێشه‌ی هیچ كام له‌وانه راستیی نییه كه به بانگه‌شه‌ی به‌ناو جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی ره‌وشه‌كه ده‌شوێنن".