Aynur Ekiz,
18 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی دیالۆگ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه له نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ١٣ خاڵ رێككه‌وتن و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ''ئه‌مریكا تێده‌گات له نیگه‌رانییه ره‌واكانی سنووری باشووری توركیا''.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان، دوو لایه‌ن ١٣ خاڵیان له ژێر ناونیشانی "رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا" بۆ رای گشتی بڵاو كرده‌وه.
له سه‌ره‌تای راگه‌یاندراوه‌كه‌دا وه‌ك خاڵی یه‌كه‌م هاتووه كه ''توركیا و ئه‌مریكا وه‌ك دوو هاوپه‌یمانی ناتۆ دان ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌دا ده‌نێن'' و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ''ئه‌مریكا تێده‌گات له نیگه‌رانییه ره‌واكانی سنووری باشووری توركیا''.
دوو لایه‌ن رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ''به تێگه‌یشتنی 'هه‌موومان یه‌كێكمان، یه‌كێكمان هه‌موومان' توركیا و ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بن له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی پاراستن دژ به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی روو له خاكی ناتۆ و گه‌له‌كانیان ده‌كات''.
له راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی توركیا - ئه‌مریكا هاتووه: ''هه‌ردوو وڵات به‌ڵێنه‌كانیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه له‌باره‌ی پاراستنی ژیانی مرۆڤ، مافاكانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا ئایینی و نهژادییهكان''.
له خاڵێكی دیكه‌ی راگهیاندراوكهی هاتووه: ''تورکیا و ئەمریکا پێداگرن لەسەر چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە باکووری خۆرھەڵاتی سووریا''.
خاڵێكی رێككه‌وتنه‌كه بریتییه له "لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، تورکیا و ئەمریکا رێککەوتوون لەسەر پێویستی بە ئامانجگرتنی تیرۆریستان و حەشارگە و چەك و ئۆتۆمبێل و پێگەی ئەو تیرۆریستانە".
له خاڵێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی توركیا - ئه‌مریكادا هاتووه: ''هه‌ردوو وڵات پابه‌ندی خۆیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی به رێبه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئامانجی یه‌كێتیی سیاسیی سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و كۆتایی هێنانه به ناكۆكی سووریا، ئه‌ویش به جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو''.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی توركیا-ئه‌مریكادا هاتووه: ''هه‌ردوولا هاوڕا ده‌بن له به‌رده‌وامی ئه‌رك و گرنگیی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كه‌ی ئارام، ئه‌ویش له‌سه‌ر ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌منییه نیشتمانییه‌كانی توركیا به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كه قورسه‌كانی یه‌په‌گه و له‌ناوبردنی باره‌گا و هه‌موو پێگه‌كانی شه‌ڕی یه‌په‌گه''.
هاتووشه كه ''ناوچه‌ی ئارام له‌ژێر كۆنترۆڵی سوپای توركیادا ده‌بێت و هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگیی زیاد ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی هه‌ر قۆناغێكی ناوچه‌ی ئارام''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''هه‌ردوو وڵات ره‌زامه‌ندن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، هه‌ماهه‌نگیی زیاتر هه‌بێت سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه، به تایبه‌تی باكووری سووریا''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له ناوجه‌ی ئارام و به‌رپرسیارێتییه‌كانی توركیا له‌م ناوچه‌یه كراوه و هاتووه ''لایه‌نی توركيا، به‌ڵێن ده‌دات به ده‌سته‌به‌ركردنی ژیان و ئاسایشی ته‌واوی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی له لایه‌ن سوپای توركیاوه كۆنترۆڵ ده‌كرێت، هه‌ستیاری زۆر نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ژێرخانی مه‌ده‌نی نه‌گات''.
لە راگەیەندراوی ھاوبەشی ئەمریکا - تورکیادا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتی راگرتنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی، گشت ئەو گەمارۆیانەی لە چوارچێوەی بڕیارنامەی سەرۆکایەتی ئەمریکا چوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ھەڵدەگیرێن.