Abdullah Shukur
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە چوار زمان پەخش دەکات و لەگەڵ دەسپێکی بەردی بناغەی دامەزراوەی ناوەکی ئاککویو زمانی رووسیش بۆ ھەژماری تویتەری سەرۆکایەتی کۆمار زیاد کرا.
ھەژماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی و فەڕەنسی بەردەوامە لە بڵاوکراوەکانی و ئێستاش زمانی رووسی بۆ ئەو ھەژمارە زیاد کرا.
لە ھەژماری تایبەتی "@tcbestepe_ru" رێوڕەسمی پێشوازیکردنی ئەردۆغان لە پوتین و رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دامەزراوەی ھێزی ناوەکی ئاککویو و کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھاوبەشی ئەردۆغان و پوتین بە شێوەیەکی راستەوخۆ پەخش کرا.
لە یەکەمین رۆژی پەخشی راستەوخۆ بە زمانی رووسی نزیکەی ٧٠ ھەزار کەس بینەری پەخشەکە بوون و بە درێژای رۆژ گەیشتە ٧٠٠ ھەزار بینەر.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئێستا لە پاڵ زمانی رووسی بە پێنج زمان پەخش دەکات و ئامادەکاریش بۆ زیادکردنی زمانەکانی دیکەش دەکات.