Kaan Bozdoğan
20 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی ٥٠هەمین ساڵیادی بزوتنەوەی ئاشتیی قوبرس، سەردانی کۆماری تورکی قوبرسی باکووری کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک سڵاوی لە پاسەوانی شەرەفی سەربازی کرد، پاشان تەوقەی لەگەڵ ئەو کەسانە کرد کە بۆ ماڵئاوایی چاوەڕوانیان دەکرد و سەر فڕۆکەکەی کەوت.
لە فڕۆکەخانە سەرکۆمار ئەردۆغان لەلایەن پارێزگاری ئیستانبوڵ، داود گوڵ و سەرۆکی لقەی ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ، عوسمان نوری کاباکتەپە و بەرپرسانی دیکەوە بەڕێکرا.