Dildar Baykan
24 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس له مانگی ئایاردا، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه،"توركیا له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتیدا، به‌رده‌وامده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكادا".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا، جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا به‌و بڕیاره‌ی، یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌باره‌ت به فه‌ڵه‌ستین پێشێلكردووه و زەمینهسازییهكانی ئاشتیی له‌ناوبردووه.
له‌ده‌قی راگهیههنراوهكهدا هاتووه،" به‌داخه‌وه ئه‌مریكا به‌م بڕیاره‌ی گوێی له ده‌نگی ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵەتی نه‌گرت كه له دوایین لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ره‌نگی داوه‌یه‌وه. توركیا له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتیدا، به‌رده‌وامده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكادا".