Aybüke İnal
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند له كاتێكدا سوپای توركیا به ته‌واوی پابه‌نده به لێكتێگه‌یشتنی توركیا و ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ماوه‌ی ٣٦ كاتژمێری دواییدا ١٤ ده‌ستدرێژی/هێرشیان ئه‌نجامداوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای توركیا به ته‌واوی پابه‌نده به لێكتێگه‌یشتنی ١٧ ئه‌م مانگه له نێوان توركیا و ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، نووسیوویه‌تی: "به‌ڵام وێڕای ئه‌وه تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ماوه‌ی ٣٦ كاتژمێری دواییدا ١٤ ده‌ستدرێژی/هێرشیان ئه‌نجامداوه. كه ١٢یان له سه‌رێ كانی، یه‌كێكیان له گرێ سپی و ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان له تل ته‌مر ئه‌نجام دراوه. ده‌ركه‌وتووه هێرشه‌كان به چه‌كی سوك و قورس (هاوه‌ن، مووشه‌ك، دۆشكه‌ی فڕۆكهشكێن و تانكشێن) ئه‌نجام دراون".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته كه به‌مه‌به‌ستی پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تی به لێكتێگه‌یشتنه‌كه و به‌رده‌وامیدان به ئارامی له ده‌ره‌وه‌ی دۆخی به‌رگری ره‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدان.