Sidar Can Eren,Abdullah Söylemez,Cüneyt Çelik,Günay Nuh,Hüseyin Demirci
18 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2024
قەرس - AA
لە ناوەندی پارێزگاکانی قەرس و ئەردەخان و ناوچە بەرزەکانی ئاگری و تونجەلی بەفر باری.
ئەو بارانە بەلێزمەیەی کاتەکانی شەو قەرسی گرتەوە، کاتەکانی بەیانی بارینی بەفری بەدوادا هات.
لە شارەکەدا کە ڕێگاوبان، شەقام و ئۆتۆمبێلەکان بە بەفر داپۆشران، سەرماوسۆڵەش باڵی بەسەردا کێشا.
لە قەزای ساریکامش بارینی بەفر دەستیپێکرد، و بە ڕۆژيش بەردەوامە، منداڵانیش لە باخچەی قوتابخانەکاندا شەڕە بەفریان کرد.
لە ناوەندی خلیسکێنەی ساریکامش ئاستی بەفری باریو گەیشتووەتە ١٠ سم.
- ئەردەخان
لە پارێزگای ئەردەخان بەفرێکی زۆر باری.
دوای ماوەیەکی کەم لە بارینی بەفر، ناوچەکە بەرگی سپی پۆشی.
ناوچە بەرزەکانی شارەکەش بە بەفر داپۆشران.
- ئاگری
لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئاگری بەفرێکی زۆر باری.
لەو شارەدا کە سەرماوسۆڵە باڵی بەسەرداکێشاوە، ناوچە بەرزەکانی بەهۆی بارینی بەفرەوە بەرگی سپیان پۆشیوە.
هەروەها شاخەکانی دەوری شارەکە بە بەفر داپۆشراون.
- تونجەلی
ئەو بارانە بەلێزمەیەی کاتەکانی شەو تونجەلی گرتەوە، کاتەکانی بەیانی بارینی بەفری لە ناوچە بەرزەکان لێکەوتەوە.
دوای باينی بەفر لووتکەی شاخەکانی لە قەزاکانی پولومور و ئاڤاجیک کە نزیکەی سێ هەزار مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزن بە بەفر داپۆشران.
هاوکات تەمێکی زۆر باڵی بەسەر شاخەکاندا کێشاوە، ئەوەیش دیمەنێکی جوان و قەشەنگی دروست کردووە.