Hüseyin Demirci
21 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2023
قەرس - AA
لە شارۆچکەی ساریکامیش-ی سەربە پارێزگای قەرس لە باكووری خۆرههڵاتی توركیا لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بەفر باری و دار و گوڵەکانی داپۆشی و بەهۆی تەمەوە مەودای بینین کەمبوویەوە.
لە شارۆچکەکە لە شەوەوە بارانی بەخوڕ دەباری و دواتر بەفر و تەم شوێنی بارانەکەی گرتەوە.
دارسنۆبەرەکان، زەعفەران و گوڵە زەرەدکان بە بەفر داپۆشران و بەهۆی تەمەوە مەودای بینین بۆ ٢٠ مەتر دابەزی.
ئاژەڵە کێوییەکانی وەکو کەروێشک و دارکونکەرە لە کاتی گەڕان بەدوای خواردندا کامێرای ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەیانی گرت.