İbrahim Yaldız,123
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
مووش – AA
پارێزگای مووش بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی لە شێوەی گردبوونه‌وه، لێدوانی رۆژنامه‌وانی، خۆپیشاندان و رێپێوانی قه‌ده‌غه كرد.
پارێزگای مووش به ئاماژه‌دان به به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوه‌وە و ده‌ره‌وه‌ی توركیا، رایگه‌یاندووه كه لایه‌نگرانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به كردنه پاساوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام دەده‌ن و ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه كاری ئیستیفزازی و كرده‌ی توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوێنانه‌ی قه‌ره‌باڵغن بۆ ئه‌و چالاكییانه له‌وانه‌یه زیان به دامه‌زراوه گشتییه‌كان بگه‌یه‌ندرێت و مه‌ترسی بخاته سه‌ر ماڵ و گیانی هاووڵاتییان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا به قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م جۆره چالاكییانه له كاتژمێر ٠٠:٠١ی ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تاكو كاتژمێر ٢٣:٥٩ی سێی تشرینی دووه‌م".