Muhammet Tarhan
31 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2024
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان وێڕای سەرەخۆشی کە گەلی فەڵەستین و جیهانی ئیسلامی بە بۆنەی تیرۆری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە لە تارانی پایتەختی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەوان لەبیر نەکەن، لەگەڵ کوشتنی هەنییە، ئاشتیشیان کوشت".
هاکان فیدان لە میانی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە قسەی کرد.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئایا، ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو لە کۆنگرەی ئەمریکا و چەپڵەڕێزانی ئەندامانی کۆنگرێس بۆ گوتارەکەی کە هانی داوە دەست بۆ ئەو کردەوەیە ببات؟ وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "بە بڕوای من ناتانیاهو ئەوە زۆر باش دەزانێت. ئەمریکاشی بەدیلگرتووە. ئەگەر بێتوو بچێتە ناو جەنگی لوبنانەوە، ئەمریکا هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نییە جگە لە پشتیوانیکردن لێی".
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان لەبارەی تیرۆری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە، هەروەها گوتی، "ئەوە بە دەرفەت دەزانم لە ڕێگەی ئێوە داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ هەنییە بکەم. جێگەی بەهەشت بێ. سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەم. سەرەخۆشی لە گەلی فەڵەستین و جیهانی ئیسلامی دەکەم. ئەوان لەبیر نەکەن، لەگەڵ کوشتنی هەنییە، ئاشتیشیان کوشت. ئەو پەیامە پێم باشە بە تایبەتی هێمای بۆ بکەم".