Emrah Yaşar,Muhammet Ali Kemal
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
ئه‌سكیشه‌هیر- AA
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارییدا له زانكۆی عوسمانغازی له شاری ئه‌سكیشه‌هیر توێژه‌رێك چوار كه‌سی كوشت كه یه‌كێكیان جێگری راگره و سێ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، توێژه‌رێكی كۆلێژی په‌روه‌رده به هۆكارێكی نه‌زانراو له نهۆمی سێیەمی بینای كۆلێژه‌كه‌یان چوار كه‌سی كوشتووه كه هه‌ریه‌ك له جێگری راگر، سكرتێری كۆلێژه‌كه، توێژه‌رێك و دۆكتۆرێكن و سێ كه‌سی دیكه‌شی برینداركردووه.
هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتنیش ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.