Enes Kaplan,Rewa Mahmood Hasan
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد عەلی ئەلحەکیم، وەزیری بەرگری نەجاح شەمەری و سەرۆکی هەواڵگری نیشتیمانی مستەفا کازمی.
پێشوازییەکە لە کۆشکی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری بەرگری خولوسی ئاکار و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا ناسراو بەمیت، هاکان فیدان ئامادەی بوون.