پەرلەمانی تورکیا پرۆژە یاسای گۆڕانکاری کردن لە چەند یاسایەک كه به پرۆژە یاسای تۆربە ناسراوە و تیایدا پرۆژە یاسای ئینته‌رنێت و زیاتركردنی دەسەڵاتی سه‌رۆكایه‌تی تەلەکۆمینیکاسیۆن (تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی) ھەیە، پەسەند کرد.
بە پێی ئەو پرۆژە یاسایە سەرەڕای ئامادەکردنی چەندین یاسای نوێ بۆ ئینته‌رنێت، ھاوکات دەسەڵاتی سه‌رۆكایه‌تی تەلەکۆمینیکاسیۆنیش بەرفراوانتر دەکرێ. تا بڕیاری دادگا نەبێ ھیچ کەس بۆی نییە زانیاری تایبەت بە کەسانی دیکە بەدەست بخا، بۆ بەدەست خستنی ھەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە کەسانی دیکە پێویستی بە بڕیاری دادگا ھەیە.