Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
03 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "لە رۆژانی داھاتوودا سەردانی عێراق دەکەم و دەچمە بەغدا و ھەولێر. ئامادەکاری دەکەین بۆ سەردانی سەرکۆمارمان بۆ عێراق لە دوای ھەڵبژاردنەکان".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو به‌شداریکرد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له چوارچێوه‌ی به‌یئۆغڵو رێكخرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له پێشهاته‌كانی عێراق كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له عێراق حكوومه‌ت پێكهاتووه، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ره‌تادایه و گوتی: " له ئیستادا حكوومه‌تیكی گشتگیر و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات له كاره پێشینه‌كانه. وه‌ك توركیا گه‌وره‌ترین به‌ڵێن به عێراق ئێمه داومانه. پێنج ملیار دۆلار قه‌رزی پێده‌ده‌ین. كاسبكارانمان سوود له‌و پێنج ملیار دۆلار قه‌رزه وه‌رده‌گرن. ئه‌و پاره‌یه به‌كاردێت بۆ وه‌به‌رهێنان و بازرگانی بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی له عێراق ده‌یگرنه ئه‌ستۆ. ده‌ستمانكردووه به هه‌ماهه‌نگی له‌و كارانه‌دا بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق. له رۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌م و ده‌چمه به‌غدا و هه‌ولێر. ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ سه‌ردانی سه‌ركۆمارمان بۆ عێراق له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان. عێراق كێشه‌ی دیكه‌شی هه‌یه. هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌یه. له‌و بابه‌ته‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كۆببینه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین".