Nazlı Yüzbaşıoğlu,Rewa Mahmood Hasan
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
تورکیا لێدوانه‌كانی حكوومه‌تی فەڕەنسا رەت دەکاتەوە کە سەبارەت بە چالاکییەکانی هەڵکەندن و گەڕان كه سەرقاڵێتی.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "روونکردنەوەکانی فەڕەنسا رەتدەکەینەوە کە ئەمڕۆ لەبارەی چالاکییەکانی وڵاتەکەمان بۆ هەڵکەندن لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجامی دەدات. بڵاویان کردبوویەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی دەرەوە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٩ دا بە ژمارەی ١٢٤ و لە ٦ ی ئایاردا بە ژمارەی ١٢٨ی راگەیەندراوی میدیایی، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ فه‌ڕه‌نسا داده‌نرێ.
لە ٤ی ئایاردا وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەندراوێکی نووسراودا ئاماژەی بەوەدا کە چالاکییەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی هایدرۆکاربۆنی، پشتبەستووە بە مافی ڕه‌وای خۆی لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه "ئەو روونکردنەوانەی نوێنەری باڵای سیاسەتی ئاسایش و پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا فێدێریکا مۆگێرینی کە دەبارەی چالاکییەکانی وڵاتەکەمان بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی هایدرۆکاربوونی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست، بڵاوی کردۆتەوە، رەت دەکەینەوە".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژی رابردووش له‌باره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی له‌و چه‌شنه‌ی ئه‌مریكاش رایگه‌یاندبوو كه هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا دوورن له راستییه‌وه و رایگه‌یاند: "به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌ڕه‌ڕای نه‌بوونی هیچ رێككه‌وتنێكی سنوردار كه‌ره‌وه له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی سرووشتی ناوچه‌كه، تێكده‌رانه و به پێچه‌وانه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تییه".