Muhammed Gencebay Gür
03 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
تەم سەرتاسەری ئیستانبوڵی گرتووەتەوە و بەتایبەت لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا کاریگەریی تەمەکە زیادی کرد، ئەمەش ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست کرد.
تەمەکە لە گەرووی ئیستانبوڵ و دەوروبەری دەستی پێ کرد و دواتر بەتەواوی شارەکەدا بڵاوبووەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
بەهۆی تەمەوە ماوەی بینین بە ئاستێکی بەرچاو کەم بووەتەوە، هەربۆیە هێڵەکانی شەمەندەفەری ناوخۆیی ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێکدا وەستاندنی بەشێک لە گەشتەکانی بەهۆی تەمەوە راگەیاند.
رۆژی یەکی کانوونی دووەم بەهۆی تەمەوە، هەردوو ئاراستەی هاتوچۆی کەشتی لە گەرووی ئیستانبوڵ، وەستێندرابوو.
شارەوانی ئیستانبوڵ، رێژەی ترافیکی شارەکەی لە کاتژمێر ٠٦:٤٥ی بەیانی ئەمڕۆدا بە سەدا ٢٤، دیاری کرد.