Ahmet Bayram
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
مانیسا - AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە و پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرکۆماری تورکیا، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە میانی میتینگی شاری مانیسا گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لەوە کرد کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم مانگەدا "مێژوو دەنووسنەوە" و ئاشتی و ئارامی دەهێنن بۆ تورکیا.
کەمال کڵچدارئۆغڵو بەڵێنی ئەوەی دا کە لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردندا، ١٠٠ هەزار مامۆستا و ١٥٠ هەزار کارمەند دادەمەزرێنێت، هەروەها نرخی هەر کیلۆیەک مێووژی بێناوک کە گرنگترین بەرهەمی کشتوکاڵی ناوچەکەیە، لانیکەم دەگەیەنێتە دوو دۆلار.
سەرۆکی گشتیی جەهەپە جەختی لەوەش کردەوە کە نیشتمان و ئاڵا هێڵی سوورن و گوتی: "ئاڵا و نیشتمان گرنگترین شتە بۆ ئێمە. بەهیچ شێوەیەک بەو درۆ و بوختانانە باوەڕ مەکەن کە باسی ژێرمێز و سەرمێز دەکەن، چونکە ئێمە شەش سەرۆکین کە پێکەوە دەچینە بەردەم گەلەکەمان. من مافی کەس ناخۆم و رێگەش نادەم کەس مافی بخورێت. وەک ئێوەش دەژیم. من هەوڵ بۆ ئەوە نادەم لە کۆشکدا بژیم".