Savaş Güler
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2021
کۆنیا - AA
گومانلێكراو، مەهمەت ئاڵتون کە بەتۆمەتی کوشتنی حەوت کەس لە کۆنیا بە چەک داواکرابوو، دەستگیر کرا.
لەو بارەیەوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی کۆنیا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد ئەو گومانلێکراوەی وا ههڵدهسهنگێندرێت كه ئەنجامدەری رووداوهکەی ٣٠ی تەمووزی شارۆچکەی مەرام بێت لە کۆنیا، کە کوژرانی حەوت کەسی یەک خێزانی له شارۆچكهی مهرام لێکەوتەوە، لە گوندەواری شارۆچکەی بۆزکر دەستگیرکراوە.
باس لەوەیش کراوه گومانلێكراو مەهمەت ئاڵتون لەو کێڵگەیەی کە لە ناوچەی ئوچپنارلار سەربە شارۆچکەکە خۆی تێدا حەشاردابوو، دەستگیرکراوە.
هەروەها پارێزگای کۆنیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه: "مەهمەت ئاڵتون، کە لە ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢١دا لە شارۆچکەی مەرام بە شێوەیەکی دڕندانە حەوت هاووڵاتییمانی کوشت، لە هەڵمەتێکی یەکەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا، فەرماندەی جەندرمەی پارێزگا و یەکەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەو شوێنەی خۆی حەشاردابوو، دەستگیرکرا".