Yunus Kaymaz
26 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2023
ئیستانبوڵ-AA
له‌میانی خولی پیشه‌گه‌ری سعوودیه‌دا، یانه‌ی نه‌سڕ به ئه‌نجامی ٣-٠ له ده‌ره‌ه‌وه‌ی یاریگای خۆی له یانه‌ی داماكی برده‌وه.
له‌میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ١٨ی خولی پیشه‌گه‌ری سعوودیه‌دا، یانه‌ی نه‌سڕ له یاریگای سوڵتان بن عه‌بدولعه‌زیز به‌ره‌وڕووی یانه‌ی داماك بوویه‌وه.
یانه‌ی میوان، به سێ گۆڵی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له گێمی یه‌كه‌مدا تۆماری كردن و یه‌كێكیان له رێگه‌ی لێدانی سزاوه بوو، توانی ببێته براوه‌ی یارییه‌كه به ئه‌نجامی ٣-٠.
رۆناڵدۆ له پێنج یارییدا كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕ ئه‌نجامیداوه، توانیویه‌تی هه‌شت گۆڵ تۆماربكات.