Mazın Asad
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
قاھیرە - AA
ھەرەمێکی بچووک لە قاھیرەی پایتەختی میسر دۆزرایەوە کە پێشبینی دەکرێت مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٣٤٥- ٢١٨١ی پێش زایین.
وەزارەتی شوێنەوارە مێژووییەکانی میسر لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "تیمێکی زانکۆی جنێڤ کە لە شوێنەوارناسانی سویسری و فەڕەنسی پێکھاتووە، ھەرەمێکی بچووکیان لە رۆژئاوای غیزە دۆزییەوە کە لە بەردی رەنگ پەمبە دروست کراوە".
بەرزیی ھەرەمەکە ١٣٠ سانتیمەتر و درێژیی بنمیچەکەیشی١١٠ سانتیمەترە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە قسەکانی سەرۆکی تیمەکە، فلیپ کۆلۆمبێرت کراوە کە رایگەیاندووە رەنگە هەرەمەکە لە لایەن شاژن ئانخنیسپیپی دووەم دروست کرابێت.
ھاوکات ھەفتەی رابردووش بەردێکی گەورەی سەردەمی شاژن ئانخنیسپیپی دووەم لە میسر دۆزرابووەوە.