Zerrar Cengiz
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2022
بەغدا-AA
بەھۆی ئەو خۆڵبارینەی کە بەغدا پایتەختی عێراق و چەندین پارێزگای وڵاتەکەی گرتووهتهوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج ھەزار کەس دووچاری مەترسیی خنکان بوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی کەشناسی عێراق، لە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین لە بیابانەکانی رۆژئاوای وڵاتەکەوە دەستی پێکردووە و بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی دیکەی گرتووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، سەیف بەدر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، به مهبهستی پێشکەشکردنی چارەسەری پزیشکیی پێویست بهو کەسانەی کە بەھۆی خۆڵبارینەکەوە دووچاری مەترسیی خنکان بوونەتەوە سەرجەم نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە سەرجەم پارێزگاکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
سەیف بەدر ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەھۆی خۆڵبارینەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەش کە توشی "تەنگە نەفەسی" و "کێشهی کۆئەندامی ھەناسەدان" بوونەتەوە پێنج ھەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە دوو ھەزار کەسیان لە بەغدای پایتەخت بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق داوای لە هاووڵاتییان کردووە بە تایبەتی ئەوانەی نەخۆشیی تەنگە نەفەسی (رەبو) و ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە لە کاتی خۆڵبارینەکەدا، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە.